حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند

گرافیکی پشوو

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی عاشوورا بڕیاریدا سبەی شەممە لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی بێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی 5ـی مانگ، بەبۆنەی عاشوورا لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت و ڕۆژی یەکشەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

هۆکارە زانراوەکان: عاشوورا بۆنەیەکی ئاینییە دەکەوێتە ڕۆژی 10ـی مانگی موحەڕڕەم لە ڕۆژمێری ساڵی کۆچی. پەیڕەوانی شیعە و سوونە بە دوو هۆکاری جیاواز ئەم ڕۆژە بە پیرۆز دەزانن. لای سوونە ئەم ڕۆژە پیرۆزە، چونکە پێغەمبەر مووسا و ئەهلەکەی لە دەستی فیرعەون ڕزگاریان بووە. لای شیعەکان ئەم ڕۆژە یادی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن کوڕی ئیمام عەلی و کچەزای پێغەمبەرە (د.خ).

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ