ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: بەهۆی کەمی شیرەوە منداڵانی ساوا لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە
- هەواڵ
- 5 تەممووز

دیمەنی منداڵێک لە باوەشی دایکی لە غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرەڕای زیادبوونی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە، بەڵام هێشتان دانیشتووانی کەرتی غەززە بەهۆی کەمی خۆراکەوە دەناڵێنن و ڕۆژنامەیەکی بەریتانیش دەڵێت، بەهۆی کەمی شیرەوە سەدان منداڵی ساوا ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە بەردەوامە و بزووتنەوەی حەماسیش بە ئەرێنی وەڵامی پێشنیازەکەی داوەتەوە، بۆیە ئەگەری هەیە ئاگربەستی غەززە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بێتە ئاراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی سەبارەت بە دۆخی غەززە لە زاری پزیشکانی ئەو کەرتە ئاشكرای کردووە، بەهۆی کەمی شیر و خۆراکی پێویست سەدان کۆرپە مەترسی مردنیان لەسەرە، ئاماژەی بەوەشکردووە مردنی کۆرپە نیشانەی نیگەرانی و بوونی قەیرانی برسێتی لە غەززە دەخاتەڕوو، ئیسرائیل هاتنە ژوورەوەی شیری منداڵ قەدەغە دەکات و دایکان یان دەمرن یان بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
لەلایەکی دیکەوە: بەرنامەی جیهانی خۆراک لای خۆیەوە ئاشکرای کرد، غەززە لە برسێتیدایە و دانیشتووانەکەی ڕووبەڕووی ئاستێکی تووندی برسێتی بوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری نوێ و دروست لەبارەی هاوژین و منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لێدوانێکی پێچەوانەی ئەمریکا سەبارەت بە داعش دەدات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری نوێ و دروست لەبارەی هاوژین و منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لێدوانێکی پێچەوانەی ئەمریکا سەبارەت بە داعش دەدات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوچەیەکی سووریا دامەزراندنی سوپای تایبەت بە خۆی ڕادەگەیێنێت