لە کەرکووک کوڕی بەرپرسێکی عەرەب بە ئۆتۆمبێلی حکومی خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلی دیکەدا دەکێشێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
کوڕە بەرپرسێکی عەرەب لە کەرکووک لە قەرەباڵغترین شوێنی شار سەرکێشی بە ئۆتۆمبێلێکی حکومی دەکات و خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلی دیکەدا دەکێشێت و سێ کەسیش بریندار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە شەقامێکی قەرەباڵغی ناو شار لە کەرکووک، ئۆتۆمبێلێکی حکومی وەک ئەوەی لە پێشبرکێی ئۆتۆمبێل بەشداری بکات خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا و سێ کەسی بریندار کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شۆفێرەکە ناوی لەیس مەروانە و کوڕی ئامر فەوجی پۆلیسە و ئۆتۆمبێلەکەش حکومییە و لای باوکێتی، دوو کەسی دیکەش لەگەڵ شۆفێرەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوونە کە یەکێکیان برازای محەممەد تەمیمی، وەزیری پلاندانی عێراقە و ئەوی دیکەشیان کوڕی فەرماندەی پۆلیسی کەرکووکە.
ئەوەی جێی سەرنجە، لە جیاتی لێپرسینەوە لە تاوانبار، ئەفسەرێکی کورد بە ناوی عەلی باهر کە ئەفسەری هاتوچۆیە و بەرپرسی کەرتی هاتووچۆی ئەو ناوچەیە، دەستگیرکراوە بە هۆکاری ئەوەی بۆ قەڕەباڵغی لە ناوچەکە بۆ دروست بووە.
هۆکارە زانراوەکان: دەستگیرکردنی عەقید عەلی لەسەر بنەمای بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆیە کە ئەگەر ڕووداوی لەو شێوەیە ڕووبدات، ئامر کەرتی هاتووچۆی ناوچەکە دەستگیر دەکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، ئەم ڕووداوەشیان قۆستووەتەوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرە کوردە کە ئامر کەرتە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێستا کێشەکە بەهۆی سولحی عەشایەری چارەسەر کراوە، بەڵام ئەو ئەفسەرە گیراوە، بە بیانووی ئەوەی لەو کەرتە ڕووداوەکە ڕوویداوە کە ئەو ئەفسەرەی لێیە.
سەرچاوەکە دەڵێت، دوو ڕۆژە ئەو بڕیارە دەرچووە، دوێنێ لە دیالە و کەرکوکیش جیبەجێ کرا.
زانیاریی زیاتر: ئامر فەوجەکە بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ لەفەرماندەیی پۆلیس بۆ ماوەی مانگێک لەدەوام دەمێنێتەوە بەبێ دابەزین. هاوکات لیژنەی لەسەر پێکهێنراوە بەتۆمەتی گوێ پێنەدان بەکاری وەزیفی دادگایی دەکرێت، جیا لەچاککردنەوەی ئەو هەشت ئۆتۆمبێلەی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: باوکی ئەو گەنجەی ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوڕی دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە گوللەنەبڕە و حکومییە دەبێت ئەوەش چاک بکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری ڕووداوی کێڵگە نەوتییەکەی کفری دەخاتەڕوو
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری ڕووداوی کێڵگە نەوتییەکەی کفری دەخاتەڕوو
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
%70ـی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان پسوولەی خۆراکیان کردووەتە ئەلیکترۆنی