لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت

شەیری بکە لە:
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت

دیمەنی بازاڕی شارۆچکەی هەریر

ئاڤا نیوز

لە شارۆچکەی هەریر، خاوەن موڵکێک بە ناوی پێشڕەو تەها کرێچیەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت، لە مانگەکانی ڕابردووش داشکاندنی بۆ کردوون.

وێنە گەورەکە: نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کاریگەری لەسەر بژێوی هاونیشتمانیان و جموجۆلی بازاڕ دروست کردووە، ئەمەش بارگرانی بۆ ئەو کاسبکارانە دروست دەکات کە دووکان و شوێنی کاریان بە کرێیە.

لێدوانی فەرمی: پیشڕەو تەها، خاوەن موڵک، بە ئاڤا میدیای گوت: ساڵانە لە کرێی مانگێکی کرێچیەکانم خۆش دەبم، هەموو مانگێک بەپێی بارودۆخی بازاڕ وەردەگرم، هەر مانگێک داهاتی کرێچیەکانم کەم بێت، کرێی کەمتریان لێوەردەگرم.

زانیاریی زیاتر: "دوو خانوو و چوار دووکانم بە کرێیە ، هەموو کرێچیەکانم لە کرێی ئەم مانگە بەخشیوون ، داواش لە هەموو خاوەن موڵکەکان دەکەم یارمەتی کرێچییەکانیان بدەن". ئەمە قسەی پێشڕەو تەهایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ