فایلی خەڵک؛ ساڵێکە شەقامێکی گەڕەکی ژین لە هەولێر تێکدراوە و چاکنەکراوەتەوە
- هەواڵ
- 5 تەممووز
ئاڤا نیوز
ماوەی نزیکەی ساڵێک دەبێت شەقامی سەرەکی گەڕەکی ژین لە ناحیەی دارەتووی هەولێر تێکدراوە، و تا ئێستا نۆژەن نەکراوەتەوە و بە خۆڵی ماوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەقامی سەرەکی گەڕەکی ژین لە هەولێر ماوەی نزیکەی ساڵێکە بە بیانووی ئەوەی دەکرێتە جووتساید تێکدراوە و چاکنەکراوەتەوە، ناڕەزایی دانیشتووانەکەی لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمییەکان:
هەڤاڵ عەبدولواحید دانیشتوێکی گەڕەکی ژین بە ئاڤا ی وت: بەهۆی خراپی و پڕ زەحمەتی ئەم شەقامە کە تەنها سێ کیلۆمەترە سێ ئۆتۆمبێلم گۆڕیوە.
محەممەد ئەحمەد دانیشتووێکی دیکە گەڕەکەکە وتی، "هەر وەک پیشوو بووایە باشتر بوو، شەقامەکە یەکساید بوو بڕیار بوو بیکەنە جووتساید، بەڵام ئاوا بۆیان بە جێهێشتووین ئۆتۆمبێلەکانمان وێران بوونە.
ئومێد تاریق غاز فرۆشی گەڕەکەکەیە و دەڵێت: کارکردنم زۆر زەحمەت بووە، و تایەکانی ئۆتۆمبێلەکەم دەبێت زوو زوو بگۆڕم بەهۆی خراپی ئەم شەقامە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو شەقامە زیاتر لە دوو ملیار دیناری پێویستە تاوەکو نۆژەن دەکرێتەوە و دەکرێتە جووتساید، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان و خەرج نەکردنی بەشێک لەو پارەیە بۆ بەڵێندەر، وای کردووە تا ئێستا ئەم شەقامە بەو شێوەیە بمێنێتەوە، بەڵام بە هەموو شێوەیەک هەوڵمانداوە و بەردەوامیشین بۆ ئەوەی بەزووترین کات دەست بە قیرتاوکردنی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە پارتییەوە لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسانی یەکێتی ڕێگە دەدەن کەناڵی زووم لە سلێمانی بکرێتەوە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
- کوردستان
- 33 چرکە لەمەوپێش
ڕووداوەكەی لالەزار بازاڕی خانووبەرەی لە سلێمانی خاوكردووەتەوە
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە پارتییەوە لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزار
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیكی هۆشداریی دەدات: هەڵبژاردن دوابخرێت پرۆسەی سیاسی هەرەس دەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسانی یەکێتی ڕێگە دەدەن کەناڵی زووم لە سلێمانی بکرێتەوە؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
367 پارچە زەوی دیکە لەسنووری دهۆک زەوی دابەش دەکرێن