ئاڤا نیوز
بەوتەی کەشناسان کاریگەری شەپۆلی جەمسەری باکوور تاوەکو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێت، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤاش دەڵێت "شەپۆلێکی وەرزی هندی دێتە هەرێمی کوردستان".
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: ئێستا پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە خوار 40 پلەیە، کاریگەری شەپۆلی جەمسەری باکوور لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هەر ماوە.
بەوتەی پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا، لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتووەوە کاریگەری شەپۆلێکی وەرزی هندی دێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت تا سەرووی 47 پلە.
زانیاریی زیاتر: بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ بەم جۆرەیە:
هەولێر: بەرزترین پلە 36 و نزمترین 27 پلەیە.
سلێمانی: بەرزترین پلە 33 و نزمترین 23 پلەیە.
دهۆک: بەرزترین پلە 29 و نزمترین 17 پلەیە.
هەڵەبجە: بەرزترین پلە 35 و نزمترین 26 پلەیە.
کەرکووک: بەرزترین پلە 36 و نزمترین 25 پلەیە.
گەرمیان: بەرزترین پلە 39 و نزمترین 22 پلەیە.
زاخۆ: بەرزترین پلە 33 و نزمترین 22 پلەیە.
سۆران: بەرزترین پلە 30 و نزمترین 17 پلەیە.
ڕاپەڕین: بەرزترین پلە 33 و نزمترین 22 پلەیە.
حاجی ئۆمەران: بەرزترین پلە 24 و نزمترین 11 پلەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جوڵە و ئاراستەی با دەگۆڕێت بۆ بای باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، هەروەها خێرایی با لەنێوان 35 تا 40 کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش