حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات

دیمەنی چەکدارێکی حیزبوڵڵای عێراق. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

لەپێشهاتێکی چاوەڕان نەکراو و ترسناک بۆ بارودۆخی عێراق،
حیزبوڵڵای عێراقی هێرشێکی تووند دەکاتە سەر موقتەدا سەدر و بە بێ ڕەوشت وەسفی دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر مەرجەکانی خۆی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن ئاشکرا کرد. یەکێکیان ئەوەبوو، میلیشیاکان هەڵبوەشێننەوەو چەکیش تەنیا لەدەستی دەوڵەت بێت.

لێدوانی فەرمی:
ئەبو عەلی عەسکەری، وتەبێژی کەتیبەکانی حیزبوڵلای عێراقی وەڵامی موقتەدا سەدری داوەتەوە و دەڵێت، "ئێمە بەهیچ شێوەیەک چەکەکانمان تەسلیم ناکەین، بڕیاری تەسلیمکردنی چەکەکانیشمان لەدەستی ئیمام مەهدی دایە".

"ئەوەی لە هەمووی خراپترە ئەوەیە کە خەڵکی بەشەرەف گوێ لە کەسێکی بێ ئابڕوو و زیناکەر بگرن کە باسی پاکیزەیی و شەرەف دەکات"، کە مەبەستی سەدرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ