فایلی خەڵک؛ پێنج ساڵە گەڕەکێکی سۆران بە دەست کەمی ئاو دەناڵێنن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

نزیکەی پێنج ساڵە گەڕەکی سەرچەم لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە دەست کەمی ئاو دەناڵێنن، کەچی دەوروبەری هەمووی ئاوە، زۆرجاریش بەڵێنی چارەسەری کێشەکە دراوە و تائێستا چارەسەر نەکراوە.

چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتیانی گەڕەکی سەرچەم لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەندین ساڵە کێشەی کەم ئاویان هەیە، چەندین جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆرانیان کردووە بە بیانووی نەبوونی بودجە نەتوانراوە چارەسەری کێشەکەیان بکرێت.

لێدوانی فەرمی: نوێنەری گەڕەکەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، چەندین ساڵە کێشەی ئاومان لەو گەڕەکەکە هەیە، دوو ڕۆژ جارێک 25 خولەک ئاومان بۆ دەکرێتەوە، کەچی دەرووبەرمان هەمووی کانیاو و ئاوە، خەڵک لە خوارووی عێراق سەردانی ناوچەکانمان دەکەن بۆ خۆ فێنک کردنەوە و بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: یوسف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کێشەی ئەم گەڕەکەمان پێگەیشتووە، لەماوەی دوو ڕۆژی دیکە چارەسەری دەکەین ئاوی گەڕەکەکە هاوشێوەی گەڕەکەکانی دیکەی لێ دێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ