پێنتاگۆن بودجەی ساڵی 2026ی بڵاو دەکاتەوە؛ بودجەی پێشمەرگە و هەسەدە چەندە؟
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی پنتاگۆن لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بودجەی ساڵی 2026ی بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی بەرزرکردەوە و بەمەبەستی بەردەوامیی هەوڵەکانیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، لە عێراق نزیکەی 213 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراق تەرخان کردووە، لە سووریاش 130 ملیۆن دۆلاری بۆ هەسەدە و سوپای ئازادیی سووریا تەرخان کردووە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، پنتاگۆن بۆ ئەمساڵ نزیکەی 381 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق تەرخان کردبوو، بەڵام بۆ ساڵی 2026 بودجەکەی بەبڕی 168 ملیۆن دۆلار کەم کردووەتەوە، هاوکات بودجەی ئەمساڵی هەسەدە و سوپای سووریای ئازادیش نزیکەی 148 ملیۆن دۆلار بووە و بۆ ئەمساڵ 18 ملیۆن دۆلار کەم کراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بودجەی ساڵی 2026ی خۆی بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی بەرز کردەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەش بۆ ساڵی 2026 ئەمریکا بە بەهای 212 ملیۆن و 516 هەزار دۆلار هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق تەرخان دەکات، بەشێکی ئەو پارەیەش بۆ سەرخستنی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و گەرەنتی لەناوبردنی مەترسییەکانی داعش تەرخان دەکرێت.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بۆ ساڵی داهاتوو و لە چوارچێوەی ڕووبەڕوبوونەوەی داعش، 130 ملیۆن دۆلار بۆ هەسەدە و سوپای سووریای ئازادیش لە سووریا تەرخان دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: تەرخانکردنی بودجە لەلایەن پنتاگۆنەوە بۆ هەسەدە لە ساڵی داهاتوودا، مانای وایە ئەمریکا سەرەڕای باشتربوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، بەڵام بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی داعش لە پشت بەستن بە هەسەدە بەردەوام دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 30 خولەک لەمەوپێش
کارەکانی جووتسایدی شێخان بۆ لالش بەردەوامە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی مووچە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵڵای لوبنان: تاوەکو ئیسرائیل نەکشێتەوە باسی چەک دانان نەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی گەرمیان بڕیارێک لەبارەی ناحیە کۆکس و جەبارەوە دەردەکات
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی مووچە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵڵای لوبنان: تاوەکو ئیسرائیل نەکشێتەوە باسی چەک دانان نەکەن
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
كێشەیەکی جیاواز تووشی دەیان قوتابی دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی باڵیۆزخانەی سویسرا لەڕێگەی وشکانیەوە گەڕانەوە ئێران