
هۆڵی وانە وتنەوەی یەکێک لە ناوەندەکانی خوێندن
ئاڤا نیوز
بەشێکی قوتابییانی قوتابخانەی فەرەنسی لەسلێمانی ناتوانن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن بدەن، بەهۆی ئەوەی پرۆگرامی خوێندیان لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکناگرێتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی بۆ ئەو پرسە پێکهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: دایکی یەکێک لە دەرچووانی قوتابخانەی فەرەنسی، پەیوەندی بە ئاڤا کردووە و داوایکرد بەدواداچوون بۆ کەیسی منداڵەکەی بکەین، چونکە وەک خۆی دەڵێت، "ئەگەر لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرنەگیرێن، ناچارین بیانێرینە دەرەوە ئەوەش خەرجییەکی زۆر لەسەرمان دەکەوێت، خانەوادە هەیە نایەوێ کچەکەی بنێرێتە وڵاتانی دەرەوە."
زانیاریی زیاتر: دوو قوتابخانەی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان هەن یەکێکیان لە هەولێرە و ئەوەی دیکەیان لە سلێمانییە، ئەمساڵ بە هەردووکیان 350 قوتابییان بەهەموو قۆناغەکان هەیە، لە ساڵی 2021 ـە دەرچووی پۆلی 12ـەیان هەیە، ئەوانەی بەشی زانستیی هیچیان نەیانتوانیوە لە بەشە زانستییەکان، پزیشکی و ئەندازیاری درێژە بە خوێندن بدەن، ئەوەی چووە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاوتاکردنی بڕوانامەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە وێژەیی هەژمارکراون، لەبەر چەند هۆکارێک:-
٠ بەهۆی ئەوەی هەندێک وانەی وەک فەلسەفە و کۆمەڵناسی دەخوێنن وانەی جێگیرن، لە دوای پۆلی 10 کیمیا و فیزیا دەبێتە یەک وانە و قوتابی پسپۆری خۆی دیاریدەکات، هەروەها پۆلەکانی 11 و 12 دەبن بە یەک پاکێج، ئەمەش لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان یەکناگرێتەوە و پێویستی بەچارەسەرە چونکە ئەمە بە خوێندکاری بەشی وێژەی هەژمار دەکرێن.
٠ لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو سەرووی 120 قوتابی بەو هۆیەوە نەیانتوانیوە لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان درێژە بە خوێندن بدەن، بەشێکی ناچار بوون لە دەرەوەی وڵات بڕۆنە زانکۆ بەشێکی دیکەش لەوساوە بەبێ زانکۆ ماونەتەوە، چونکە ئامادە نەبوون بچەنە بەشە وێژەییەکان.
هۆکارە زانراوەکان: گرفتی وەرنەگرتنی ئەو قوتابییانە پەیوەندی بە پرۆگرامی خوێندنی خودی ئەو قوتابخانە ئەهلییانەوە هەیە، کە لەگەڵ ڕێنمایی حکومەت سەبارەت بەو قوتابخانانە یەکناگرێتەوە، بۆ نموونە لە پۆلی 12ـی قوتابخانەی فەرەنسی ئابووریی دەخوێندرێت، بەشێکی بابەتە زانستییەکانی دیکە ناخوێندرێن، مەرجی کۆلێژە ئەندازیاریی و پزیشکییەکان ئەوەیە دەبێت وانە زانستییەکانی خوێندبێت.
قووڵتر: کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بابەتە لەسەر هێڵە و بەشێکی پرۆگرامەکەش دەستکاری کراوە، بۆ ئەوەی چیتر گرفت بۆ خوێندنی قوتابییان دروست نەبێت.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران پێکهێنراوە، نوێنەری وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای تێدایە، یان دەبێت ڕێنمایی وەرگرتنی قوتابی بەشێوەیەکی گشتیی گۆڕانکاری بەسەردا بێت، یان دەبێت پرۆگرامی خوێندن لەو قوتابخانانە بگۆڕدرێت، لیژنەکە بەوردی لەو پرسە دەکۆڵێتەوە بەمەبەستی چارەسەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی تێکساس دەردەبڕێت
- تەندروستی
- 53 خولەک لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی خوێن لە جیهان دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
5 تەممووز
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
5 تەممووز
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی تێکساس دەردەبڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: بەغدا 12 ساڵە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی ڕەوانە نەكردووە