ئومێد خۆشناو: پرۆژەی ڕووناكی لە سەنتەری هەولێر تەواو بووە و گەیشتووەتە دەوروبەری شار
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پرۆژەی ڕووناكی كۆتایی بە تراژیدیای درێژخایەنی كێشەی كارەبا هێنا و ڕۆڵی بەرچاوی لە خاوێنكردنەوەی ژینگەی هەولێر هەیە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە لە تەواوی کوردستان، سەرجەم گەڕەكەكانی دیوی ناوەوەی شەقامی بازنەیی 120 مەتریی هەولێر، كارەبای 24 كاتژمێریان پێگەیشتووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، سەرجەم گەڕەكەكانی دیوی ناوەوەی شەقامی بازنەیی 120 مەتریی هەولێر، كارەبای 24 كاتژمێریان پێگەیشتووە و پرۆژەكە گەیشتووەتە بەشێك لە گەڕەكەكانی دیوی ناوەوەی شەقامی 150 مەتریش، ئێستاش هەنگاو بۆ دەوروبەری شاری هەولێر نراوە.
پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشكرد، پرۆژەی ڕووناكی، جگە لەوەی كاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی ئاسایی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و گرفتی ساڵەهای ساڵی خراپی كارەبای چارەسەر كرد، ژینگەی هەولێریش بە نەمانی هەزاران مۆلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان و موەلیدەی تایبەتی ماڵان و كارگە و شوێنە بازرگانییەكان، پاك دەبێتەوە و لە ئاییندە كاریگەرییەكانی بەدەردەكەون.
باکگراوند: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پرۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
- ژینگە
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە چۆمان 70 دار چنار و یەک دۆنم زەوی دەسووتێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
4 خولەک لەمەوپێش
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
5 تەممووز
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران لە لوتکەی بریکسەوە: یاخیگەریی ئیسرائیل هۆکاری نائارامیی ناوچەکەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: پڕۆسەی ئاشتی چووەتە قۆناغێکی نوێوە