
کۆبوونەوەی ئۆجەلان و شاندی ئیمرالی. وێنە؛ AFP ئەرشیف
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانکراوی پەکەکە پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت، بەرپرسیارییەتیەکەشی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو لایەک، هاوکات نیگەرانی خۆشی بۆ ژەهراوی بوونی سەربازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نیشاندا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و مەتحەت سنجار، ئۆزگور فایق ئیرۆل، پێک هاتبوون سەردانی ئیمراڵییان کرد، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو کۆبوونەوە، شاندەکە سبەی کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری کۆدەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شاندی ئیمراڵی، دوای کۆبوونەوەکەی ئەمرۆیان لەگەڵ ئۆجەلان، کە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند، ڕاگەیێنراوێکیان بڵاوکردەوە کە لە کۆبوونەوەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاندووە: پرۆسەی ئاشتی بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت، بەرپرسیارییەتیەکەشی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو لایەک، لەم قۆناغەدا بە یەکدەستی تورکیا بەرەو دیموکراتیزەکردن دەبەین.
هاوکات، ئۆجەلان، نیگەرانی خۆی بۆ ڕووداوی ژەهراوی بوونی سەربازانی تورکیا لە ناوچەی پەنجە کلیت لە هەرێمی کوردستان نیشاندا، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
زانیاریی زیاتر: شاندی ئیمراڵی، سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئۆجەلان ڕایگەیاند، ئۆجەلان لە ڕووی تەندروستی و مۆڕالەوە لە دۆخێکی زۆر باش دایە و پێی گووتین بەرپرسیارییەتی هەنگاوە نوێیەکانی ئەم قۆناغە لە ئەستۆی هەموومان دایە، ئێمە ئەوەمان بینی کە ئەو چەند متمانە و بڕوای بە ئەنجامی پڕۆسەی ئاشتی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری نوێ و دروست لەبارەی هاوژین و منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لێدوانێکی پێچەوانەی ئەمریکا سەبارەت بە داعش دەدات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری نوێ و دروست لەبارەی هاوژین و منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لێدوانێکی پێچەوانەی ئەمریکا سەبارەت بە داعش دەدات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوچەیەکی سووریا دامەزراندنی سوپای تایبەت بە خۆی ڕادەگەیێنێت