لووتکەی بریکس داوای ئاگربەستی "بێ مەرج" لە غەززە دەکات

شەیری بکە لە:
لووتکەی بریکس داوای ئاگربەستی "بێ مەرج" لە غەززە دەکات

کۆبوونەوەی لووتکەی بریکس. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی لووتکەی بریکس، وڵاتانی ئەندام داوا دەکەن ئاگربەستی بێ مەرج لە غەززە ڕابگەیێندرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە سەکردەکانی کۆمەڵەی بریکس لە بەڕازیل کۆدەبنەوە 17ـەمین لووتکەی ساڵانەی کۆمەڵەکە بەڕێوەدەبەن، ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی لووتکەکەیە و لەکارەکانی بەردەوامە.

چی ڕوودەدات: ئەمریکا پێشنیازی ئاگربەستی بۆ غەززە خستەڕوو و هەر یەکە لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ڕەزامەندیان لەسەر دا و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دانوستان لەنێوان هەردوولایەن دەستپێبکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرووپەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بە نیازپاکییەوە بەشداری دانوستانی زیاتر بکەن بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمیشەیی و بێ مەرج و کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، هاوکات دۆخی کەرتی ‌غەززە بەرەو خراپبوون دەچێت خەڵکی مەدەنی بێتاوان دەکوژرێن و برسی دەکرێن.

زانیاریی زیاتر: لایەنە نێودەنگیرەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە هەوڵدان لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان ڕابگەیێنن و هەر لەم چوارچێوەیەدا ، شاندی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس لە قەتەر کۆبوونەوە، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشكرای دەکەن کۆبوونەوەکە دەرئەنجامی نەبووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ