
لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و سەربازێکی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ژەهراویبوونی 19 سەربازیان لە ناوچەی پەنجە کلیت لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە ئاڤا ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا 12 سەرباز گیانیان لەدەستداوە، حەوتەکەی دیکەش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 6-7-2025، هێزێکی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانییان لە سنووری نێوان باکوور و باشووری کوردستان لە نزیک زاخۆ کردووە و بە دوای تەرمی ئەفسەرێک گەڕاون کە مانگی پێنجی ساڵی 2022 لەو ناوچەیە کوژراوە، ئەو کات هەر چەند هەوڵیان داوە نەیانتوانیوە تەرمەکەی بێننەوە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا 19 سەرباز چوونەتە ناو ئەشکەوتێک کە پێشووتر شوێنی مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بووە کە ئەشکەوتێکی قووڵ بووە تونێلێکیش لەنێو ئەشکەوتەکە لێدراوە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگری تورکیا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تیمەکانی لێکۆڵینەوە بە وردی کار لەسەر ڕووداوەکە دەکەن، تا بچووکترین وردەکاریش، لێکۆڵینەوەکانمان قووڵ دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون.
هێزە سەربازسییەکانی تورکیا فیداکارییەکی گەورەیان داوە، هێزەکانیان بەهەمان وزە و جدییاتەوە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئۆکراینا مەرجی هەیە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ 130 هەزار خانووی زێدەڕۆ تابۆ دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئۆکراینا مەرجی هەیە
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دۆسیەی خۆر عەبدوڵڵا سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کۆشکی بەغدا کۆدەکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە شەش مانگدا 24 کەس بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ 130 هەزار خانووی زێدەڕۆ تابۆ دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک هەر کەسێک ئۆتۆمبێل لە نێو گەڕەکەکان بشوات سزای دارایی دەدرێت