
ئاڤا دیجیتاڵ
پاپای ڤاتیکان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات و هاوسۆزی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و داوا دەکات هەموو لایەک خۆیان لە گرژی و ئاڵۆزییەکان بەدوور بگرن.
چیرۆكە سەرەكییەكە: پاپا فرانسیس لە كاردانەوەی هێرشە مووشەكییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانیی و سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی هێرشەكە، كە هاووڵاتیانی سڤیلی كردە ئامانج، گوتی " لە پەیوەندی باشی دراوسێكاندا ئەمجۆرە كردەوانە نییە، بەڵكو پەنا بۆ دانووستان و هاوكاریی یەكتر دەبڕدرێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم، خۆیان لە هەر هەنگاوێكی فراوانتركردنی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیناریۆكانی شەڕ بەدوور بگرن".
باكگراوند: شەوی 16/1/2024 هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هێرشە مووشەكییە بالیستییەكانی سوپای پاسداران كرایە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و شەشی دیكە برینداربوون، قاسم ئەعرەجی سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوەی عێراق وێڕای رەتكردنەوەی بانگەشەكانی ئێران، "گوایە بنكەیەكی مۆسادی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج" گوتی " ئەو خانووەی كراوەتە ئامانج ماڵی بارزگانێكی كوردە، كە ژن و منداڵی تێدابووە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هاوپەیمانیی عەرەبی سەلوا مەفرەجی لە ڕیزەکانی دەردەکات
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە مەخموور کەوتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هاوپەیمانیی عەرەبی سەلوا مەفرەجی لە ڕیزەکانی دەردەکات
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە مەخموور کەوتە خوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 10 ڕۆژ مۆڵەت بە پووتین دەدات؛ دەبێت بە ئاگربەست ڕازی بێت