دەستەی دەستپاکیی عێراق کاندیدانی هەڵبژاردن ناچار دەکات سەروەت و سامانیان ئاشكرا بکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دەستەی دەستپاکی عێراق
ئاڤا نیوز
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، هەموو کاندیدانی هەڵبژاردن و سەرۆکی حزبەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن ناچار دەکرێن بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانیان.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. ڕۆژی 26-6 دوا وادە بوو بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر هەموو کاندید و سەرۆکی حزبێکی بەشدارە لە هەڵبژاردنەکان ڕاپۆرتی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانیان پێشکەش بە دەستەکە بکەن. هاوکات لەگەڵ کۆمسیۆن و دەستە تیمێکی هاوبەشی مەیدانی دروست دەکەن بۆ چاودێریکردنی ئەو پێشێلکارییانەی لە کاتی بانگە دەکرێن.
سەرۆکی دەستە ئاماژەی بەوەدا ژمارە (5080) دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان و پەیوەندیکردن بێ بەرامبەرە.
لێدوانی فەرمی: مەروان محەممەد، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم ڕێکارە یەکەمجارە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە پەیڕەو دەکرێت. بۆ ئەوەیە سەرچاوەی دارایی کاندید دیار بێت و دەرکەوێت ئەو پارەیەی بانگەشەی پێ دەکات سەرچاوەکەی لە کوێوەیە. ئەمە جگە لەوەی کۆمسیۆن خۆی یاسایەکی هەیە بەناوی (خەرجی هەڵبژاردن) بەپێی یاساکە هەر کاندید و حزبێک ڕێژەیەکی بۆ دیاریکراوە کە لە بانگەشە بەکاری دەهێنێت و دەبێت ئەو لایەنە لەگەڵ کاندیدەکە هەژماری بانکییان هەبێت و پارەکەی دیار بێت.
زانیاریی زیاتر: مەروان محەممەد ئەوەش دەڵێت: ناوی کاندیدەکانمان ناردووە بۆ بەغدا و هێشتا وردبینی لە ناوەکان دەکرێت. دوای ئەوەی تەواو کرا ئینجا بۆ دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەنێردرێت. 109 کاندید لە هەولێر ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا نامەیەکی بۆ ناردووین
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ئەندامێکی باڵای حەماس لە لوبنان دەکاتە ئامانج
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
بوکەڵەی لابووبوو لە هەولێر قەدەغە کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا نامەیەکی بۆ ناردووین
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ئەندامێکی باڵای حەماس لە لوبنان دەکاتە ئامانج
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
بوکەڵەی لابووبوو لە هەولێر قەدەغە کرا