دادگای فیدراڵی دوای کێشە ناوخۆییەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی کرد و سێ سکاڵای ڕەتکردەوە

شەیری بکە لە:
دادگای فیدراڵی دوای کێشە ناوخۆییەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی کرد و سێ سکاڵای ڕەتکردەوە

کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بە ئامادەبوونی سەرۆکی نوێی دادگاکە

ئاڤا نیوز

دوای دوو هەفتە لە ناکۆکی ناوخۆیی و دواتر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تاوتوێکردن و بڕیاردانی لەسەر سێ سکاڵا ڕەتکردەوە.

وێنە گەورەکە: 23ی حوزەیران جاسم عومەیری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد، 3ی ئەم مانگەش دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سوێندی دەستووریی خوارد، 1ی ئەم مانگەش نۆ ئەندامەکەی دادگاکە لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پەشیمان بوونەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە دادگاکە لەسەر سێ سکاڵا کۆبووەوە کە ئەوانیش بریتین لە سکاڵا دژی بڕیاری دەستەی شەهیدان، سکاڵا دژی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی دژی فەرمانبەرێکی بانکی ڕافیدەین و سکاڵای سێیەمیش دژی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکرابوو کە بە بڕیارێک پلەی سەربازییەکانی عەمید هەتاوەکو فەریق ڕووکنی یەکەمی لە چوارچێوەی پلە تایبەتییەکان دەرهێنراوە.

هۆکارە زانراوەکان: دادگای فیدراڵی بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندییەوە دوو سکاڵای ڕەتکردەوە و لەبارەی سکاڵای سێیەمیش کە دژی سوودانییە، دەڵێت، بڕیارەکەی حکومەت دروستە و کێشەی یاسایی نییە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: