قوباد تاڵەبانی: ئەوەی بەغدا داوای دەکات نەهێشتنی هەرێمی کوردستانه‌

شەیری بکە لە:
قوباد تاڵەبانی: ئەوەی بەغدا داوای دەکات نەهێشتنی هەرێمی کوردستانه‌

قوباد تاڵەبانی. جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت، ئەوەی بەغدا داوای دەکات، نەهێشتنی شتێکە بەناوی هەرێمی کوردستان، دەیەوێ هەیبەتی کوردستان کەم بکاتەوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان داواکارییەکان قبووڵ بکات، پێشێلکردنی دەستوورە.

وێنە گەورەکە: هەرچەندە ئەرک و مافەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراقدا بەڕوونی دیاریکراون، بەڵام وەک بەرپرسانی کورد دەڵێن، بەغدا 60 ماددەی دەستووری پێشێلکردووە و وەک هەرێمی دەستووری دانپێنراو مامەڵە لەگەڵ کوردستان ناکات، ئەوەش بە هۆکاری بەردەوامی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ناو دەبەن.

لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان قسەی تازەی لەسەر گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە، دەڵێت ئەوەی بەغدا داوای دەکات نەهێشتنی شتێکە بەناوی هەرێمی کوردستان، دەیەوێ هەیبەتی کوردستان کەم بکاتەوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان داواکارییەکان قبوڵ بکات، پێشێلکردنی دەستوورە.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: ئامانجی ئێمە ڕێككەوتنە، جێگرەوەی ڕێككەوتن نییە، شتێك نییە بەناوی ڕێكنەكەوتن، بەڵام پرۆسەكە ئاڵۆزە و شەڕەكان قورسن، ئەو داواكارییانەی كە ئێستا حكومەتی فیدراڵی لە ئێمە هەیەتی كەمكردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانە، هاوكات بچووككردنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانە، ئەگەر ئەوەی كە ئێستا لەسەر مێزە هەرێمی كوردستان قبووڵی بكات، پێشێلكردنی دەستوورە و هەنگاوێكی ترسناکە بۆ بچووككردنەوەی هەیبەتی هەرێمی كوردستان و بچووككردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و لێدان لە قەوارەی هەرێمی كوردستانە.

لە درێژەی قسەکانی، دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت بگەین بە ڕێككەوتنێك كە درێژخایەن بێت و قابیلی جێبەجێكردن بێت، نەك سبەینێ بێن گۆڕانكاریی تێدا بكەن و هەنگاو بە هەنگاو گۆڕانكاری بكەن، چونكە ئەم بابەتەی ئێستا سەرەتا بە مووچە دەستی پێكرد، دواتر نەوت و سبەینێش دەبێت بە فڕۆكەخانە و دووسبەی دەبێت بە دەروازە سنوورییەكان و سێ سبەی دەبێت بە داهاتە ناوخۆییەكان، دواتر کاتێک هەڵدەستین لە خەو سەیر دەكەین هەرێمی كوردستان نەماوە.

ئەمەش بزانە: قوباد تاڵەبانی ئەم قسانەی بۆ پەیجی مایک کردووە کە میدیایەکی سەربەخۆیە و چەند گەنجێک لە شاری سلێمانی بەڕێوەی دەبەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ