كارتی نیشتیمانی بۆ سزادراوانی ناو چاكسازییەكـانی هەرێمی کوردستان دەردەهێنرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی کارتی نیشتمانی - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە هەفتەی داهاتوو کارتی نیشتیمانی بۆ ئەو سزادراونەی ناو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان دەربهێنرێت كە تا ئێستا خاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخود كارتی نیشتیمانی نین.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو هەزار لەو سزادراوانەی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانن تاوەکو ئێستا کارتی نیشتیمانییان نیە، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتیی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دۆزینەوەی شێوازێکن بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی بۆ سزادراوان لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عبدولڕهحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەردانی بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستانمان كرد بۆ دۆزینەوەی میكانیزمەكانی چۆنیەتی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی بۆ سزادراوان، لیژنەیەکی تایبەتی کارمەندانی کارتی نیشتمانی دێنە چاکسازییەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکە ڕەزامەندی حکومەتی فیدراڵیمان وەرگرتووە.
ئیحسان عبدولڕهحمان، دەڵێت، ژمارەی ئەو سزادراوانەی کە کارتی نیشتیمانییان نیە دوو هەزار و 335 کەس دەبێت، بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامـە و باری شارستانی هـەر سێ پارێزگای هــەولێر، سلێمانی و دهـۆك ڕادهسپێردرێن بۆ ئەو سزادراوانەی كە لەناو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان سزادراون و تا ئێستا خاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخــود كــارتی نیشتیمانی نین و بۆیان دهربهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆسەکە لەناو چاکسازییەکان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستپێبکات، ئەوەی ناسنامەی باری شارستانیشی نەبێت لەسەر ڕەگەزنامەی عێراقی کارتی نیشتیمانی بۆ دەردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 50 گەڕەکی سلێمانی کارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکی هۆزی هەرکی لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ یەکەمەکانی پۆلی 12 چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
8 تەممووز
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
8 تەممووز
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 50 گەڕەکی سلێمانی کارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری