ترەمپ باجی گومرگی 30% بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ باجی گومرگی 30% بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەڕێکی نوێی سەپاندنی باجی گومرکی بە سەر ژمارەیەک وڵات، لە ناویشیاندا عێراق، سەپاند.

زانیاریی بەدەستهاتوو: باجە گومرکییەکە بە ڕێژەی 30% لە سەر جەزائیر، 25% لەسەر برونای، 30% لەسەر عێراق، 30% لەسەر لیبیا، 25% لەسەر مۆڵدۆڤا و 25% لەسەر فیلیپینە.

ترەمپ نامەیەکی ئاراستەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کردووە و تێیدا سەپاندنی باجە گومرکییەکەی پێ ڕاگەیاندووە.

زانیاریی زیاتر: لە نامەکەدا، کە ترەمپ هاوشێوەی ئەو نامانەشی ئاراستەی ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتان کردووە، نووسیویەتی "تکایە تێ بگەن لەوەی کە ژمارەی 30% زۆر کەمترە لەوەی کە پێویستە بکرێت بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکانی بازرگانی کە لەگەڵ وڵاتەکەی ئێوە هەمانە.

لە کۆتایی نامەکەدا ترەمپ نووسیوویەتی "ئێوە هەرگیز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نائومێد نابن."

ئەم ىڕیارە لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت.

دەقی نامەکەی ترەمپ بۆ سوودانی بە زمانی ئینگلیزی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: