ئاڤا سۆراغی ئەو گەنجە کوردانە دەکات کە لە لیبیا دەستگیر کراون؛ دووشەممە ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەنارە ئاوییەکانی لیبیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا سۆراغی ئەو گەنجە کوردانە دەکات لە لیبیا دەستگیر کراون و وادەی ئازادکردنیشیان لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: گەنجانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی ڕفاندنی چەند گەنجێکی کورد بڵاوکرایەوە و ئاڤا میدیا دوایین زانیاریی لەبارەیانەوە ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تەرابلسی لیبیاوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو گەنجانە ژمارەیان 24 کەسە و ماوەی 10 ڕۆژە لە لیبیان، هەفتەیەک لەمەوبەر لە بازگەیەکدا لە تەرابلس ڕاگیران و بەشێکیان جلی "کۆماندۆ"یان لەبەردا بووە، بۆیە ڕاستەوخۆ دەستگیر کراون و خراونەتە زیندان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سەرچاوەیە بە ئاڤای گوت: قسەم لەگەڵ پارێزەری ئەو گەنجانە کردووە و بڕیارە دووشەممەی داهاتوو ئازاد بکرێن، بۆیە کەسوکاریان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی ئەو گەنجانە سەلامەتن و لە ژیاندان، هەروەها پێویست بە هیچ دڵەڕاوکێیەک ناکات.
ئەمەش بزانە: پێشتر ئاڤا میدیا پەیوەندیی بە عەبدولخاڵق محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: هەرێمی کوردستان لە لیبیا نوێنەرایەتی نییە، بۆیە زەحمەتە بتوانین بەخێرایی سۆراغیان بکەین، هەروەها کەسوکاری ئەو گەنجانە پەیوەندییان بە فەرمانگەوە نەکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 50 گەڕەکی سلێمانی کارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکی هۆزی هەرکی لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ یەکەمەکانی پۆلی 12 چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
8 تەممووز
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
8 تەممووز
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 50 گەڕەکی سلێمانی کارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری