سەرۆك بارزانی و قاسم ئەعرەجی چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن

شەیری بکە لە:
سەرۆك بارزانی و قاسم ئەعرەجی چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن

دیداری سەرۆک بارزانی و قاسم ئەعرەجی

ئاڤا نیوز

سەرۆك بارزانی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە دەكەن، هاوكات بۆچوونیان لەبارەی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی، ئاڵوگۆڕ كرد.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد و دیدارێكیان ئەنجامدا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویكردووەتەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە کرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرا.

شەیری بکە لە: