
لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بەشێک لە کاندیدەکان دەستیانکردووە بە بانگەشە و ژمارەی هەڵبژاردنی خۆیان چاپ و بڵاوکردووەتەوە، ئاشکراشی دەکات کە کاندیدەکان تا ئێستا ناوەکانیان پەسەند نەکراوە و بە فەرمی نەبوونەتە کاندید.
وێنە گەورەکە: بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی (11-11-2025) بەڕێوەبچێت، هەرچەندە ئامارێکی فەرمیش لەبەردەست نییە بەڵام باس لەوەدەکرێت خەرجی هەڵبژاردنەکە ژمارەکانی پێش خۆی تێپەڕێنێت و بگاتە سێ تریلیۆن دینار.
لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن پێشێلکاریی چەند کەسێکی تۆمار کردووە کە ژمارەی خۆیان وەک کاندید بڵاوکردووەتەوە، لەکاتێکدا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لیستی کاندیدەکانی پەسەند نەکردووە، چونکە تا ئێستا ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی شایستەیی کاندیدەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ کۆمیسیۆن نەگەڕاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تا کۆمیسیۆن لیستی کاندیدەکان پەسەند نەکات، هیچ کەسێک بە فەرمی ناوی کاندید وەرناگرێت، ئێستاش پرۆسەی وردبینیی لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
دوای چەکدانانی پەکەکە ناو و لۆگۆی دەم پارتی دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەیخانەیەک لە ڕانیە بۆ هەمیشە دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمارێکی دەنگی دۆناڵد ترەمپ جیهان تووشی شۆک دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میسر تابلۆیەکی هونەریی دەدزرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
دوای چەکدانانی پەکەکە ناو و لۆگۆی دەم پارتی دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەیخانەیەک لە ڕانیە بۆ هەمیشە دادەخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی فەرەنسا: بۆ سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە پەرۆشین