ترەمپ: لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئاگربەستی غەززە ڕادەگەیێنین

شەیری بکە لە:
ترەمپ: لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئاگربەستی غەززە ڕادەگەیێنین

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە گەشبینن و ئاشکرای  دەکەن، لەماوەی دوو هەفتەدا ئاگربەستی غەززە ڕادەگەیێنرێت.

 

وێنە گەورەکە: دواجار  بە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا تونرا هەردوو لایەنی ئیسرائیلی و بزووتنەوەەی حەماس بێهێنرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ بکەن، لەسەر ئەم پرسەش  بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم هەفتەیە لە واشنتن بوو و دیداری گرنگی لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە دەرفەتێکی گەورە هەیە، ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ئاگربەستی غەززە ڕادەگەیێنین.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەکسیۆس لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل بە ئاگربەست ڕازی بووە و پێشکەوتنێکی گەورە لە دانوستاندنەکان هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل لەسەر هێڵە گشتییەکانی کشانەوەی سوپاكه‌ی لە غەززە بە شێوەیەکی فراوانتر، ڕازی بوو.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل  ڕایگەیاند، ڕەنگە ئیسرائیل و حەماس بتوانن لە ماوەی یەک یان دوو هەفتەدا بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە، ئەگەر حەماس ڕەتی بکاتەوە، بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.

 

لەلایەکی دیکەوە: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، ئاگربەستی غەززە زۆر نزیکە و هیوادارین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بگەینە ئاگربەستی 60 ڕۆژە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ