وەزارەتی ناوخۆ: ڕێکاری یاسایی بۆ سزادانی سەرپێچیکارانی شەرەکەی خەبات دەستی پێکردووە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ: ڕێکاری یاسایی بۆ سزادانی سەرپێچیکارانی شەرەکەی خەبات دەستی پێکردووە

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕەکەی خەبات هاتە دەنگ و دەڵێت، "لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لەسەر کێشەی زەویوزار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە."

 


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی  08-07-2025، لەسەر کێشەی زەویوزار گرژی و ئاڵۆزی لە سنووری گوندی گردەڕەشی سنووری خەبات لەنێوان بنەماڵەیەک و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و پێنجى دیکە برینداربوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی و حیزبی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانرا هەر زوو ئەو کێشەی قەزای خەبات سنووردار بکرێت و بە هاوکاریی خەڵکی دەڤەرەکە ناوچەکە ئارام کرایەوە و ڕێکاری یاسایی بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان و سزادانی سەرپێچیکاران دەستی پێ کردووە.


 
زانیاری زیاتر: وەزارەتەکە داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات کە "بە قسەی ناحەزان و هاندانی دەستی گوماناوی هەڵنەخەڵەتێن و بەردەوام بن لە پابەندی بە ڕێنماییەکانی ئاسایش و هاوکار بن بۆ نەهێشتنی گرژییەکان و سەقامگیریی ئەو دەڤەرە.


 
ئەوەی پێویستە  بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆی کوردستان هاونیشتمانییان دڵنیا دەکاتەوە، "ئارامی و ئاسایشی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو شتێکە و ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت بە هەر مەبەستێک بێت پەرە بە نائارامی و گرژی بدات و هاووڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان هەر بە سەقامگیرترین ناوچە لە دەڤەرەکەدا دەمێنێتەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ