مارکۆ ڕۆبیۆ: ترەمپ دەیەوێت جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی بێت

شەیری بکە لە:
مارکۆ ڕۆبیۆ: ترەمپ دەیەوێت جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی بێت

کۆبوونەوەی مارۆکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی کۆبوویەوە و پرسە سیاسیی و ئابوورییەکان لەنێوان هەردوولا تاوتوێ کران و هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دووپاتکردەوە.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاگرتنی جەنگی زیاتر لە سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، بۆ ئەم مەبەستە مارۆکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەراویزی لووتکەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی  ئاسیا لە کوالالامپور لە مالیزا کۆبوونەوە و تاوتوێ پرسی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینایان کرد.

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پرسی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیا لە ئارادایە، چونکە نامانەوێت پەرەسەندنی زیاتر هەبێت  و بڕیاری کۆتایی بۆ ترەمپ دەگەڕێتەوە.

"ترەمپ نایەوێت جەنگ لە جیهان هەبێت و هەموو شتێک دەکات بۆ ڕاگرتنی جەنگەکان هەر وەک چۆن لەماوەی پێشوو ئەنجامیداوە و بەردەوام دەبێت".

لەلایەکی دیکەوە: لایەنی ڕووسی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان ڕۆبیۆ و لاڤرۆڤ ئاشكرایان کرد کە پرسی گەڕاندنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا تاووتوێ کراوە.

زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا لە کاتێکدایە، ڕووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە کردە سەر ئۆکراینا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ