جێگری بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی زێر هەبووە

  • بزنس
  • 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
جێگری بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی زێر هەبووە

ئاڤا نیوز


جێگری بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر نرخی زێڕیش هەبووە و بەهۆیەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخەکەیدا ڕووی نەداوە. 

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا وەکو خۆیەتی، چونکە بۆرسە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە داخراوە، تەنیا کاتێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت کە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت، بەڵام نرخی دۆلاریش جێگیرە و نەگۆڕاوە.

زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:

- یەک ئۆنسی زێڕ بە سێ هەزار و 355 دۆلارە.

- مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 696 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 665 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 570 هەزار دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ