پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و سەرۆک بارزانی بەشداریی دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی یەکێتی و پارتی و وێنەی سەرۆک بارزانی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستیی باڵا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆببنەوە، چاوەڕوان دەکرێت بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئامادە بن.
چیرۆکی سەرەکی: قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کاردانەوەی لایەنە سەرەکییەکانی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە، دوێنێ مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆبووەوە و بڕیارە سبەی دووشەممەش پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.
لێدوانی فەرمی: فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای گوت،"سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت و سەرۆک بارزانیش بەشدار دەبێت."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا؛ کۆبوونەوەکە لە پیرمام بەڕێوە دەچێت، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتیی شاندی حیزبەکەی دەکات، کۆبوونەوەکەش بۆیەکخستنی هەڵوێست و یەكدەنگییە سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
ئەمەش بزانە: ماوەی 73 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی سیاسیی دەسەڵاتدارانی عێراق مووچەیان ڕاگیراوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هەموو هاووڵاتییان بەگشتی دروستکردووە تاوەکو ئێستا ئەو گرفتە چارەسەر نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی هۆشداریی تووند دەدات: بارزانی جددییە لە کشانەوەیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر: لەكاتی بینینی هەر تاوانێک بەڵگەكان بە وەتسئەپ بنێرن
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی هۆشداریی تووند دەدات: بارزانی جددییە لە کشانەوەیدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: گەشتە ئاسمانییەكان بۆ تورکیا ئاسایین