ئیدارەی خۆسەر: کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا "هەنگاوێکی مێژووییە"

شەیری بکە لە:
ئیدارەی خۆسەر: کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا "هەنگاوێکی مێژووییە"

کۆبوونەوەی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ حکومەتی ئێستای سووریا (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

لە یەکەمین لێدوانی فەرمیدا، ئیدارەی خۆسەر، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی خۆی و حکومەتی سووریا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمریکا و فەرەنسا، بە "هەنگاوێکی زۆر گرنگ" لەسەر ڕێگای دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی "گفتوگۆی سووری-سووری جدی" وەسف کرد.

وێنە گەورەکە: دوای واژۆکردنی ڕێكکەوتنێکی هەشت خاڵی لە 10ـی مانگی ئاداری ڕابردوو لە نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە و سووریا بەردەوامە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێک ئیدارەی خۆسەر جەختی لەوە کردەوە کە "دانیشتن لەسەر یەک مێز لە نێوان هێزە سورییەکاندا دوای ساڵانێک لە دابڕان، دەستکەوتێکی سیاسی و مێژووییە." هەروەها ئاماژەیان بەوەشدا کە گێڕانەوەی متمانە لەنێوان لایەنە سورییەکان "بووەتە پێویستییەکی نیشتمانی کە تەنیا بە گفتوگۆی بەرپرسیارانە دەتوانرێت تێپەڕێنرێت."

- "سوپاسی هەریەک لە واشنتۆن و پاریس دەکەین بۆ "ڕۆڵی بوونیادنەرانە"یان لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری و دیموکراسی لە سووریا". هاوکات، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکپارچەیی خاکی سووریا بنەمایەکی سازش هەڵنەگرە و هەر جۆرە دەنگۆ و موزایەدەیەک کە خزمەت بە تێکدانی هەلەکانی چارەسەری سیاسی بکات، ڕەتکردەوە.

- ئیدارەی خۆسەر، داواکارییەکانیان بۆ سیستمێکی دیموکراتی لامەرکەزی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی نێوان ژن و پیاو، "کرۆکی ئەو شتەیە کە سوورییەکان لە ساڵی 2011ـەوە بۆی تێکۆشاون." هەروەها، تۆمەتبارکردنی ئەم داواکارییانە بە جوداخوازی بە "شێواندنێکی بەئەنقەستی ڕاستی تێکۆشانی گەلی سووریا دژی ستەمکاری" ناوبرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئیدارەی خۆسەر پابەندبوونی خۆی بە "بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسی" وەک بژاردەیەکی ستراتیژی دووپاتکردەوە، لەگەڵ ئامادەیی بۆ "تێکەڵبوونەوە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا لەسەر بنەمایەکی دیموکراتی" و بەشداریکردن لە داڕشتنەوەی دەستوورێکی نوێ کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی هەموو سوورییەکان بێت.

لە کۆتاییدا، ئیدارەی خۆسەر داوای لە هەموو لایەنەکان کرد "بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەڵبگرن" و واز لە وتاری ڕق و کینە و توندوتیژی بهێنن. هۆشداریشیدا لە هەوڵەکان بۆ "بردنەوەی وڵات بۆ ناو ململانێی ناوخۆیی وێرانکەر" و بانگەوازی بۆ "یەکڕیزی و هاوکاری کرد بۆ پاراستنی ڕەوتی گفتوگۆکان لە لەبارچوون."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ