دۆخی سوەیدا تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و ئاماری کوژراوەکانیش بەرزتر دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
دۆخی سوەیدا تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و ئاماری کوژراوەکانیش بەرزتر دەبێتەوە

دیمەنی هێزە ئەمنییەکان لە سوەیدا

ئاڤا نیوز

پارێزگای سوەیدا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا قۆناغێکی نوێی تووندوتیژیی خوێناویی بەخۆیەوە بینی، بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 کەس کوژراون و نزیکەی 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.

چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادانێکی تووند لەنێوان گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی 'مەقوەس'ـی شاری سوەیدا و خێڵە بەدەوییەکان بەردەوامە، هەردوولا چەکی قورس وەک هاوەن، ئار بی جی و دۆشکەیان لە دژ یەک بەکارهێناوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا میدیای داوە، تووندوتیژییەکان لە گوندەکانی ڕۆژئاوای سوەیدا و گەڕەکی مەقوەسی شاری سوەیدا چڕبوونەتەوە، کە تۆپبارانی هاوبەش و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەخۆوە بینیوە. حکومەتی دیمەشقیش هێزی سەربازیی زیاتری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی.

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری، سەرچاوەی کێشەکان بۆ زنجیرەیەک ڕووداوی ڕفاندنی دوولایەنە دەگەڕێتەوە، کە دوای دەستدرێژیکردنە سەر گەنجێکی خەڵکی سوەیدا لەلایەن چەکدارانی عەشایەرەکانەوە، دەستیپێکرد.

لەلایەکی دیکەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی سەبارەت بە پێکدادانە خوێناوییەکانی پارێزگای سوەیدا دەربڕی و ئاماژە بەوەدا لە کە زیاتر لە 30 کەس کوژراون و نزیکەی 100 کەسی دیکەش بریندابوونە.

وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری، "دەستێوەردانێکی ڕاستەوخۆ" ئەنجام دەدەن بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان، سەپاندنی ئاسایش و ڕاوەدوونانی ئەوانەی لە پشت ڕووداوەکانەوەن.

دوای دەستوەردانی هێزەکانی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگریی سووریا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، پێکدادان لەنێوان گرووپەکان و هێزەکانی سوپا دروستبوو، ژمارەیەک لە هێزەکانی سەر بە سووپای سووریا لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپەچەکدارەکان کوژران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ