یاریزانان و ستاف و ئەندامانی یانەی شەترەنجی خانزاد
ئاڤا نیوز
یانەی شەترەنجی خانزاد لە پاڵەوانێتی عێراق بۆ ئاستی بەچکەشێران و تازەپێگەیشتووان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
وێنەگەورەکە: یانەی وەرزشی خانزاد یەکێکە لە یانە دیارەکانی شەترەنج لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، ژمارەیەک دەسکەوت و ئەنجام و نازناوی دیار و بەرچاوی بەدەستهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە پاڵەوانێتی عێراق بۆ ئاستی بەچکەشێران و تازەپێگەیشتووان یانەی شەترەنجی خانزاد پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمەساڵح، سەرۆکی یانەی خانزاد بە ئاڤامیدیای گوت: لە کۆی 33 یانەی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، تیمی بەچکەشێرانی خانزاد بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە کۆی 20 خاڵ ، توانییان پلەی یەکەم بە دەست بهێنن.
- تیمی تازە پێگەیشتووانیش بە کۆکردنەوەی 18.5 خاڵ لە کۆی 20 خاڵ بە هەمان شێوە پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
زانیاریی زیاتر: هەشت ساڵە یانەی شەترەنجی خانزاد بە باشترین یانەی شەترەنج لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشان دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یانەی شەترەنجی خانزاد لە 14-3-1998 دامەزراوە، یانەیەکی دیارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، ناسراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەواڵەکانی لەلایەن فیدراسیۆنی شەترەنجی نێودەوڵەتی بڵاودەکرێنەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: یانەی شەترەنجی خانزاد دوو کتێبی بە زمانی کوردی و عەرەبی چاپ کردووە، ئەم دوو کتێبە دوو ساڵە وەک پرۆگرامی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن دەخوێنرێن و ماوەی حەوت ساڵیشە بەشێکن لە پرۆگرامی خوێندنی پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
ئەمەش بزانە: فیدراسیۆنی شەترەنجی ئیمارات و یانەی شەترەنجی خانزاد ڕێکەوتننامەیەکییان واژۆ کردووە بۆ ئەوەی دوو کتێبەکەی یانەی خانزاد بکرێنە پرۆگرامی خوێندن و فێرکردنی شەترەنج لە وڵاتی ئیمارات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیستۆنیا بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان ڕەت دەكاتەوە
- کولتوور
- 22 خولەک لەمەوپێش
خدر سابیر "قلەکەم" بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیستۆنیا بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان ڕەت دەكاتەوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: بڕیارەکانی ترەمپ سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا مەترسیدارن