کرێملن: بڕیارەکانی ترەمپ سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا مەترسیدارن

شەیری بکە لە:
کرێملن: بڕیارەکانی ترەمپ سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا مەترسیدارن

ئاڵای هەریەک لە ئەمریکا و ڕووسیا

ئاڤا نیوز


وتەبێژی کۆشکی کرێملن بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە "مەترسیەکی گەورە" ناودەبات و دەڵێت، دەبنە هۆی ئاراستەکردنی سیاسەتەکان بەرەو هەڵکشانی جەنگ.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری ناردنی مووشەکی پاتریۆتی بۆ کیێڤ دا، لە هەمان کاتدا مۆڵەتی 50 ڕۆژی بە ڕووسیا دا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا، هەریەک لە کرێملن و  سێرگی لاڤرۆڤ وەڵامیان دایەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرێملن سەبارەت بە دوایین لێدوانەکانی ترەمپ ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ زۆر مەترسیدارن، دەبنە هۆی ئاراستەکردنی سیاسەتەکان بەرەو هەڵکشانی جەنگ، مۆسکۆ ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و چاوەڕوانی وەڵامی کیێڤ دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان.

 

لە لایەکی دیکەوە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ لەژێر فشاری یەکێتیی ئەوروپا و سەرکردەکانی ناتۆ بڕیار دژ بە ڕووسیا دەدات، ناردنی چەکی بەرگری و تەنانەت چەکی هێرش بۆ کیێڤ هەڕەشەی بەردەوامی جەنگ و داخستنی دەرگای دیپلۆماسیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: