خامنەیی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بۆ ڕووخاندنی سیستمی ئیسلامی بوو

شەیری بکە لە:
خامنەیی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بۆ ڕووخاندنی سیستمی ئیسلامی بوو

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

ئاڤا نیوز

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکانی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران بۆ لاواز کردن و ڕووخاندنی سیستمی ئیسلامی بوو.

وێنە گەورەکە: سەڕەرای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەڵام هەردوو وڵات دوای شەڕی 12 ڕۆژە هێشتا هەڕەشە و هۆشداری بە یەکتر دەدەن و متمانەیان بە ئاگربەست نییە، عەلی خامنەیی دەڵێت، ئامانجی ئیسرائیل ئاشکرا بوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە هێرشەکانی ئامانجی ئەوە بوو کە بەهۆی هێرشەکانەوە نائارامی و ئاڵۆزی بخاتە نێو ئێران و پێیان وابوو بەهۆی هێرشەکانەوە خەڵک دێتە سەر شەقام و کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕوخێنن.

لەلایەکی دیکەوە: خامنەیی گوتی، ئێران ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی سەربازی نوێ و توانای ئەوەی هەیە گورزێکی بەهێزتر و کوشندەتر لە نەیارەکانی بدات وەک ئەوەی لە ئیسرائیلی دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: