نووسراو
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لە دۆسیەی قەرەبووکردنەوە و هاوکاری دارایی تایبەت بە ئاوارەکان، کاری لەپێشینە بە خەڵکی شنگال بدرێت.
وێنە گەورەکە: مانگی ئابی ساڵی 2014 بەهۆی هێرشی داعش بۆسەر قەزاکە، دەیان هەزار کوردی ئێزدی شنگال ئاوارەبوون و دوای کۆنترۆڵکردنەوەشی، بەهۆکاری ئەمنیی و دارایی بەشێکی زۆری ئێزدییەکان نەگەڕاونەتەوە، بەوتەی لیژنەی کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراقیش تائێستا ئاوارەکانی شنگال لە بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەیان سوودمەند نەبوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماجد شنگالی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داوای لە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کردووە خەڵکی شنگال لە ڕێکارەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوە و هاوکاری دارایی بۆئاوارەکان بەدەربکرێن و کارەکانیان خێرا بکرێت، ئەویش بەهۆی زۆری نەهامەتییەکانیان و بە ئامانجی ئاوەدانکردنەوەی قەزاکە.
خاڵە ئەرێنییەکان: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران واژۆی لەسەر داواکارییەکەی ئەو پەرلەمانتارە کردووە و داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لە بابەتی قەرەبووکردنەوەدا کاری لەپێشینە بە خەڵکی شنگال بدرێت، ماجد شنگالی دەڵێت، فەرمانەکەی سوودانی هەنگاوێکی گرنگە بۆ پشتیوانی ئارامیی و گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بۆسەر زێدی خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیستۆنیا بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان ڕەت دەكاتەوە
- کولتوور
- 32 خولەک لەمەوپێش
خدر سابیر "قلەکەم" بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیستۆنیا بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان ڕەت دەكاتەوە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: بڕیارەکانی ترەمپ سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا مەترسیدارن