گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکاتەوە

دیمەنی ژمارەیەک حەجخواز لەکاتی چوونیان بۆ وڵاتی سعوودیە. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکاتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕێنمایی نوێی بۆ ئەم پرۆسەیە دەرکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە کاتی پرۆسەی حەج، گەشتەکانی عومرە ڕادەگیرێن، ئەمساڵ بۆ ڕێکخستنەوەی گەشتەکانی عومرە و دەرکردنی ڕێنمایی نوێ، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دواکەوت.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، ئاسانکاری زۆرمان بۆ کۆمپانیاکان و هاونیشتمانیان کردووە و بە وردی چاودێری گەشتەکانی عومرە دەکەین.

- هەر کۆمپانیایەک گرێبەستمان لەگەڵ کردبێت بڕوانامەیان پێدراوە، ئەو بارمتەیەی دیاریکراوە ئەمساڵ بڕەکەی زۆر کەمکراوەتەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ گەشتەکانی عومرە بەرێگەی وشکانی و ڕۆژی هەینی داهاتوو 18-7-2025 بەڕێگەی ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە.

شەیری بکە لە: