بەرگری شارستانی عێراق: ئاگرەکەی کوت کۆنتڕۆڵکرا و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنان دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
بەرگری شارستانی عێراق: ئاگرەکەی کوت کۆنتڕۆڵکرا و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنان دەستیپێکرد

دیمەنی دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری مۆڵەکەی کوت

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، ئاگری ناو باڵەخانە پێنج نهۆمییەکەی کوت بە تەواوی کۆنتڕۆڵکرا و ئێستا گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستدا و 40ی دیکەش برینداربوون، چارەنووسی بەشێک لە هاووڵاتیان کە لە کاتی ڕووداوەکە لەناو ئەو مۆڵەدابوون، دیارنییە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانییەوە بڵاویکردەوە، تیمەکانیان ئاگری ناو باڵەخانەکەی کوتیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵکرد، ئێستاش تیمەکانیان دەستیانکردووە بە گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی ناو باڵەخانە بازرگانییەکە.

لەلایەکی دیکەوە: دەستەی دەسپاکی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری ڕووداوەکەی کوت دەستپێکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ