سوودانی و لەتیف ڕەشید جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی و لەتیف ڕەشید جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، بەتایبەتی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕادەستکردنی داهاتەکان بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025-7-17، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی وڵات و پێویستیی پتەوکردنی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتەکان کراوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانە ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بە حکومەتی فیدراڵی و چارەسەرکردنی یەکجارەکیی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن.

لە هەمان کاتدا: لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا تاوتوێ کرا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆبوونەوەیەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار لە کاتێکدایە بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات، بە مەبەستی پەسندکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی مووچەو شایستە داراییەکان و ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ