وەزارەتی كشتوكاڵ یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ڕێكخراوی بەرنامەی خۆراكی جیهانی نوێ دەكاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەکە. وێنە؛ وەزارەتی کشتوکاڵ
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بووژاندنەوەی زیاتری ژێرخانی کشتوکاڵی و بەرزکردنەوەی ئاستی پلانی خۆڕاگریی ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانکارییەكانی کەشوهەوا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ڕێكخراوی بەرنامەی خۆراكی جیهانی 'WFP' بۆ ساڵێكی دیكە نوێ كردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، دوای دیراسەكردنی پرۆژە ئەنجامدراوەكانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتەوە، جەخت كرایەوە لەسەر نوێكردنەوەی یاداشتنامەی واژۆكراو لەگەڵ ڕێكخراوی بەرنامەی خۆراكی جیهانی، بۆ ساڵێكی دیكە.
بۆچی گرنگە: لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن، بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەك پرۆژەی سەركەوتووی ئەنجامدا لە بوارەکانی: پۆندی هەرەوەزی، نۆژەنکردنی نەمامگەکان، هەنگەوانی، ڕاهێنان و شیاندنی تواناکانی جووتیاران و فەرمانبەرانی وەزارەتی كشتوكاڵ، زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی نەمامگەکان، بەرزكردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی و بەرەنگاربوونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.
باکگراوند: ساڵێك لەمەوبەر وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ تیمی پسپۆڕی ڕێكخراوی بەرنامەی خۆراكی جیهانی، یاداشتی لێكتێگەیشتنی واژۆكرد كە ئامانج لێی پەرەپێدانی دەرفەتەكانی بووژاندنەوەی ئابووری و بەرزكردنەوەی ئاستی خۆڕاگرییە بەرامبەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
نزیكەی 49 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراق کاردەکەن
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئەمریکا ڕوویدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت؛ کوا مایکی ئاڤا؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
17 تەممووز
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
نزیكەی 49 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراق کاردەکەن
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئەمریکا ڕوویدا