
دیمەنی چەند کرێکارێکی بیانی لەکاتی کارکردن لە عێراق. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق ئاشكرای دەكات، نزیكەی 49 هەزار كرێكاری بیانی بەفەرمی لە عێراقدا كاردەكەن و هۆشداریش دەدات لەوەی ژمارە نافەرمییەكە زۆر لەوە زیاتر بێت.
وێنە گەورەكە: كرێكارانی بیانی لەكاتی هاتنیان بۆ عێراق بەشێوەی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی كار تۆماردەكرێن، چەند مانگێكە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان ڕێكار و بەدواداچوونەكانیان تووندكردووە بۆ سزادانی ئەو كۆمپانیایانەی پابەندی یاسا كارپێكراوەكان نابن و بەشێوەی نایاسایی و هەڕەمەكی كرێكار دەهێنن.
لێدوانی فەرمی: حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ژمارەیەکی دروستی ئەو کرێکارە بیانییانەمان لانییە کە بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە عێراق، بەڵام ئەوانەی بە رێگای فەرمی هاتوون و مۆڵەتی کارکردنیان بەفەرمی هەیە، نزیكەی 49 هەزار کەسن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی یاسا، لە هەر دامەزراوەیەک یان کۆمپانیایەکی عێراقی پێویستە ڕێژەی دەستی کاری ناوخۆ 80% بێت و دەستی کاری بیانی 20% بێت، بەڵام دامەزراوەكانی عێراق وەك پێویست پابەندی جێبەجێكردنی یاساكە نین.
بابەتە ستراتیژییەكە: پێشتر کازم عەتوانی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی کار بە ئاڤای ڕاگەیاند، وەزارەتی کار بەهەماهەنگی دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، هەڵمەتێكی بۆ ڕێگریکردن لە بوونی کرێکاری بیانی نایاسایی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستپێكردووە و هەزاران كرێكاری نافەرمی دۆزراونەتەوە و لایەنی سەرپێچیكارانیش لە خاوەن ماڵ و دووكان و شوێنە بازرگانییەكان سزادراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ یاسای دراوە دیجیتاڵییەکان واژۆ دەکات
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار لە مێژوو دهۆک بووە پاڵەوانی جامی عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت؛ کوا مایکی ئاڤا؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
17 تەممووز
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ یاسای دراوە دیجیتاڵییەکان واژۆ دەکات
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار لە مێژوو دهۆک بووە پاڵەوانی جامی عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: جارێکی دیکە ئەوە سەلمێنرا، یەکڕیزی چەکێکی بەهێزە