
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی واژۆکردنی یاساکە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوای واژۆکردنی یاسای دراوە دیجیتاڵییەکان ئەمریکا بە فەرمی بووە خاوەنی ڕێسایەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دراوە دیجیتاڵییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکی ئەمریکا یاسای جینیسی واژۆکرد کە چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ بەکارهێنانی دراوی دیجیتاڵی ستەیبڵکۆین (stablecoins) لە ئەمریکا دیاریکرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەڵێنمدا ئازادی و سەرکردایەتی بۆ ئەمریکا بگەڕێنینەوە و ئەمریکا بکەینە پایتەختی دراوی دیجیتاڵی جیهان و بەڵێنەکەشم جێبەجێکرد.
هەنگاوێکی گەورە دەنێین بە چەسپاندنی باڵادەستی ئەمریکا لە بواری دارایی جیهانی و تەکنەلۆژیای دراوە دیجیتاڵییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ستەیبڵکۆین جۆرێکە لە دراوی دیجیتاڵی کە بەهاکەی بەستراوەتەوە بە سەروەت و سامانێکی جێگیرەوە، وەک دۆلاری ئەمریکی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخەکەی. ئەم یاسایە لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا بە پشتیوانییەکی بەرفراوانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات پەسەند کراوە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تا ساڵی 2030 بەهای بازاڕی ستەیبڵکۆین لە ئەمریکا دەگاتە 3.7 تریلیۆن دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی نێوان نەتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی نێوان نەتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سووتانی مۆڵەکەی کوت 20 بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەر بەقورسی سزادران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دهۆک بووە پاڵەوانی جامی عێراق