ئاگربەستی نێوان نەتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ئاگربەستی نێوان نەتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیێنرا

ئەحمەد شەرع و بنیامین نەتانیاهۆ، لە باکگراوندیان نەخشەی سووریا هەیە

ئاڤا نیوز


نوێنەری ئەمریکا لە سووریا ئاگەربەستی نیوان ئیسرائیل و سووریای ڕاگەیاند، کە دوای سەرهەڵدانی شەڕی درووزەکان و بەدەوییەکان لە شاری سوەیدای سووریا، گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوانیان و ئیسرائیل وەک پشتیوانییەکان بۆ درووزەکان چەند شوێنێکی گرنگ و هەستیاری سووریا بۆردوومان کرد.


لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا  بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بە پشتیوانی ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن.
 
تۆم باراک بە ناوی ئەمریکا داوا لە درووزەکان و بەدەوییەکان و سوننەکانی سووریا دەکات چەک دابنێن و پێکەوە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە سووریای نوێ دروست بکەنەوە. داوا لە هەموو سوورییەکان دەکات ڕێز لە یەکتر بگرن و بە ئاشتی لەناوخۆیاندا و لەگەڵ دراوسێکیانیاندا بژین.

باکگراوند: لە ڕۆژی یەکشەممە ڕابردووەوە 14-7-2025، شەڕ و پێکدادان لەنێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز ڕووی دا، دوای سێ ڕۆژ سوپای سووریا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە چووە نێو شارەکە، بەڵام چەکدارانی سەر بە دیمەشق "سووکایەتی و بێڕێزییان بە درووزەکان کرد، ئەمە وێڕای کوشتنی دەیان چەکداریان".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: درووزەکان لە ئیسرائیل نزیکن، ئەمەش ئیسرائیلی تووڕەکرد و بە پاساوی پاراستنیان هێزەکانی سوپای سووریای بۆردوومان کرد و ناچاری کردن شارەکە جێبێڵن. ئیسرائیل چەند شوێنێکی ستراتیژیشی لە دیمەشق بۆردوومان کرد، لەوانە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی و کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا. بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکان زیاتر لە 400 کوژران.


 
 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ