بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دهۆک بووە پاڵەوانی جامی عێراق

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دهۆک بووە پاڵەوانی جامی عێراق

ئاڤا نیوز

لە یاری کۆتایی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ لەمیانی دێربی بادینان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بەرژەوەندی دهۆک بە کۆتاهات بە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2025-07-18، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 60 هەزار هاندەر، لە یاریگای شەعب لە بەغدا، یاری کۆتایی جامی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ بەڕێوەچوو.

زانیاریی زیاتر: کاتی یاسایی یارییەکە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا بە کۆتا هات و چووە کاتی زیادکراو، دواتر لە هەردوو گێمی زیادکراو هیچ کامێکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە چووە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا.

لە لێدانە یەکلاکەرەوەکانی سزا، یانەی دهۆک سەرکەوتوو بوو بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ و بووە پاڵەوانی جامەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: