دوای پێکدادانە خوێناوییەکان، ئارامی دەگەڕێتەوە بۆ سوەیدا و یەکەم کاروانی هاوکاری دەگات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گەیشتنی هاوکاری بۆ سوەیدا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
دوای هەفتەیەک لە پێکدادانی خوێناویی تائیفی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار کەس، ئارامییەک گەڕاوەتەوە بۆ شاری سوەیدای باشووری سووریا. هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، دەیان خێزانی بەدەوی بۆ پارێزگای دەرعا گواسترانەوە.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەکە شەر و ئاڵۆزی لە سوەیدا لەنێوان چەکدارانی دروزی و هێزە ئەمنییەکانی سووریا بەردەوام بوو، دواجار ئاگربەست ڕاگەیێنرا و لایەنەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.
چی ڕوویدا: دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن سەرۆکایەتیی سووریاوە، یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی "مانگی سووری سووری" گەیشتە سوەیدا. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی حکومەت هۆشداری دەدەن لە دۆخێکی "کارەساتبار" ئەگەر ئارامی بە تەواوی نەگەڕێتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: وەزیری تەندروستی و پارێزگاری سوەیدا جەختیان کردەوە کە دۆخی ئەمنی هێشتا "داڕماوە" و ڕێگرە لەبەردەم گەیشتنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. پارێزگاری سوەیدا جەختی کردەوە کە گەڕانەوەی سەقامگیری تەنیا لە ڕێگەی "گفتوگۆ و ئاشتەوایی"ـەوە دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی سووریا "توخمە لەیاسادەرچووەکان" و "دەستوەردانی ئیسرائیل"ـی بە هۆکاری تێکچوونی دۆخەکە و هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە کاروانی هاوکارییەکان تۆمەتبار کرد.
لە هەمان کاتدا: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا، دەیان خێزانی بەدەوی کە لە سوەیدا دەستبەسەر بوون، لەژێر چاودێریی چەکدارە دروزییەکاندا ڕەوانەی پارێزگای دەرعا کران. ئەم هەنگاوە لە بەرامبەر ئازادکردنی ژنە ڕفێنراوەکانی دروز و کشانەوەی چەکدارانی عەشایەرە بەدەوییەکان دێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی بە شەپۆلێکی تووندی پێکدادان هێنا کە تێیدا چەکدارانی هەردوولا ڕووبەڕووی یەک بوونەوە و تووندوتیژیی وەک سووتاندنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە، کە بووە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
بەشێک لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکەن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت ڕێگری لە فرۆشتنی شیری دایک بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت ڕێگری لە فرۆشتنی شیری دایک بکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆمی کانی بەرازان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبوژێنرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
عادل هەورامی لە ڕێگەی ئاڤاوە نوێترین بەرهەمی بڵاو دەکاتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتاتەی هەولێر هەناردەی ئەفریقا دەکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
بەشێک لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاو کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدان بەرامبەر بە تێکدەرانی پرۆسەی ئاشتی