کۆتایی بە ڕێککەوتنی 52 ساڵەی هەناردەی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا دێت

شەیری بکە لە:
کۆتایی بە ڕێککەوتنی 52 ساڵەی هەناردەی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا دێت

گرافیکی هەناردەی نەوتی عێراق

ئاڤا نیوز

بە بڕیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لە نێوان عێراق و تورکیا کە لە ساڵی 1973 واژۆی لەسەر کراوە، نوێ ناکرێتەوە، لە 2026-07-27 کۆتایی بە ڕێککەوتنەکە دێت. بەمەش کۆتایی بە ڕێککەوتنی 52 ساڵەی هەناردەی نەوتی نێوان ئەو دوو ووڵاتە دێت.

وێنە گەورەکە: لە1973-27-08، ڕێککەوتنی هەناردەی نەوتی خاو پەسەندکرا، لە 1975-04-22 بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، دواتر لە ساڵانی 1981-1986-2010 ڕێککەوتنەکە نوێ کرایەوە. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا ڕایگەیاند، بەپێی بڕیای ژمارە 10113، سەرۆککۆماری تورکیا ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا نوێ ناکاتەوە، بە پێی پرۆتۆکۆڵ ڕێککەوتنەکە لە 2026-07-27 کۆتایی پێدێت.

زانیاریی زیاتر: دوایینجار لە 2010-04-15، بۆ ماوەی 15 ساڵ نوێ کرایەوە، لەو کاتەوە تاوەکو 27ـی تەمووزی 2026 هەناردەی نەوت بەردەوامە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ