نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێچییاندا دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێچییاندا دابەش دەکرێت

دیمەنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێچییان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکات.

وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2011ەوە پرۆسەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێچییان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابوورییەوە پرۆسەکە وەستێنرا، لە کابینەی نۆی حکومەتدا دەست بە کارکردن لە پرۆژەکان کرایەوە.

لێدوانی فەرمی: مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی 24-7-2025، بەگوێرەی خاڵبەندی دەست بە دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێچییان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەوەی زۆرترین خاڵی هەبێت یەکەی نیشتەجێبوونی وەردەگرێت.

- لە ساڵی 2023 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن فۆرمێکی ئۆنلاینی بڵاوکردەوە، هاووڵاتیان فۆرمەکەیان پڕکردەوە، بەگوێرەی زۆرترین خاڵ کە لە فۆرمەکەدا دانراوە، یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێچیدا دابەش دەکرێت.

- میکانیزمی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبووەکان لەسەر ئەو خاڵانەیە کە کراون بە پێوەر بۆ وەرگرتنی،  ئەوانیش بریتین لە؛ چەند ساڵە کرێچییە، چەند کەسن، ئایا دایک و باوکیان لەگەڵە، خاوەن پێدایستی تایبەت لە خێزانەکەیاندا هەیە.

- نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی شارەکان دروست کراوە، بەنموونە لە پارێزگای سلێمانی دوو هەزار و 100 خانوو دروستکراون کە دەکەونە سیتەک و زڕگوێزەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو یەکانەی کە دابەش دەکرێن، شوقەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ