سەرپەرشتیاری میوانەكانی كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس: هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر شۆكی كردین
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
سەرپەرشتیاری میوانەكانی كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس رایگەیاند، هەواڵی "هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر شۆكی كردین و سەركۆنەی دەكەین، كوردستان هەرێمێكی ئارامە و هێرشەكان هیچ ناگۆڕێت".
چیرۆكە سەرەكییەكە: كاردانەوەكان لەسەر هێرشە مووشەكییەكەی هەولێر بەردەوامن و سەرپەرشتیاری میوانەكانی كۆڕبەندی داڤۆس كە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان تێیدا بەشدارن، سەركۆنەی هێرشەكە دەكات و بوونی شاندی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندەكە بە گرنگ وەسف دەكات.
لێدوانی فەرمی: "بە هەواڵی هێرشكردنە سەر هەولێر شۆك بووم لەكاتێكدا كە 100 وڵاتی گەورەی جیهان لە داڤۆس لەكۆبوونەوەدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی جیهان، هێرشەكە كراوە و ئەمە جێگای نیگەرانییە، هێرشەكەی ئێران سەركۆنە دەكەین، نازانم چۆن گۆزارشت لەو هێرشە بكەم". جۆرج جۆسڤكی، سەرپەرشتیاری میوانەكانی كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
زانیاری زیاتر: "كوردستان هەرێمێكی ئارامە و هێرشەكان هیچ ناگۆڕێت، بەشداری شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیدارەكانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمەكەتان (هەرێمی كوردستان) زۆر گرنگن". ئەمەش هەر بە پێی گوتەی سەرپەرشتیاری میوانەكانی كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس.
ئەوەی پێویستە بزانیت: 54 ەمین كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، لەژێر ناونیشانی "بونیادنانەوەی متمانە" لە رۆژی 15 ئەم مانگەوە دەستی بە كارەكانی كردووە و و فەزایەكی گرنگ دەرەخسێنرێت بۆ گرنگیدان بە بنەما بنەڕەتییەكانی "متمانە، شەفافیەت، یەكدەنگی و لێپرسینەوە"، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆكوەزیران بارزانی تێیدا بەشدارە و ڕۆڵیكی گرنگ لە كۆڕبەندەكەدا دەگێڕێت، تاوەكو 19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
باكگراوند: درەنگانی شەوی دووشەممە 2024-01-15، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەكێكی بالیستی هێرشی كردە سەر هەولێر و چەند ناوچەیەكی مەدەنی كردە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداو شەش كەسیش برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار