سووریا داوای پشتیوانی سەربازی لە تورکیا دەکات

شەیری بکە لە:
سووریا داوای پشتیوانی سەربازی لە تورکیا دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، حکومەتی سووریا  بە فەرمی داوای پشتیوانی  لە ئەنقەرە کردووە بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگریی و سەربازییەکانی.

 

وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا و هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، تورکیا پشتیوانی و پشتگیریی خۆی بۆ حکومەتی نوێی دیمەشق دووپاتکردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی هەردوو وڵات چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە، 23-7-2025،  وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: حکومەتی دیمەشق داوای پشتیوانی فەرمی لە ئەنقەرە کردووە بۆ بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانی بۆ  بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان و لە نێویاندا داعش.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەرچاوەکان لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەیان بەوە داوە، تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پێدانی مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتی تەکنیکی بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگریی سووریا ئەمەش لە وەڵامی داواکارییەکەی دیمەشقە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ