هەر ماڵێک تەوافە لە تانکی نەبەستێت بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
هەر ماڵێک تەوافە لە تانکی نەبەستێت بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە ئەو هاوبەشانەی ئاو کە تەوافە لە تانکییەکانیان نابەستن.

چیرۆکی سەرەکی: لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی کاریگەری خزمەتگوزاریی ئاو لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، هاووڵاتیان گرفتی کەمئاوییان نەماوە و بەشێک لە ماڵان ئاوی سەر تانکییەکانیان ناگرنەوە و بەو هۆیەوە ئاوێکی زۆری پاک بەفیڕۆ دەڕوات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو مەبەستییەتە کۆتایی بەمە بهێنێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ڕایگەیاند: هەر هاوبەشێکی ئاو دوای دوو جار ئاگادارکردنەوە تەوافە لە تانکی نەبەستێت، بە 50 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: سزادانەکە بەپێی ماددەی 7 لە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2021 کە تایبەتە بە پاراستنی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان، بەپێی یاساکە، هاوبەشی ئاو 50 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت ئەگەر ئاوگرەوە(تەوافە) لەسەر تانکی(ئەمباری) ئاو نەبەستێت.

لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ئەمڕۆوە تاوەکوو مانگێکی دیکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو، هەڵمەتی هۆشیاری و ئاگادارکردنەوە ئەنجام دەدەن و دوای ئەو مانگە گەڕان و سەردانیکردنی تیمی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو دەست پێدەکات، هەڵمەتەکە تەنیا بابەتی تەوافەی تانکی نییە بەڵکوو ئەو هاوبەشانەش دەگرێتەوە کە هێڵی ئاوی نایاسایی و دووەم و سێیەمیان ڕاکێشاوە، ئەوانیش سزا دەدرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ