چالاکوانێکی پرسی فەلەستین دوای 40 ساڵ لە بەندیخانەیەکی فەڕەنسا ئازاد کرا

شەیری بکە لە:
چالاکوانێکی پرسی فەلەستین دوای 40 ساڵ لە بەندیخانەیەکی فەڕەنسا ئازاد کرا

جۆرج ئیبراهیم عەبدوڵڵا لە زیندانی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

چالاکوانی لوبنانیی پشتیوانی پرسی فەلەستین، دوای مانەوەی بۆ زیاتر لە 40 ساڵ لە بەندیخانەکانی فەرەنسا، ئازاد کرا.

چیرۆکی سەرەکی: جۆرج ئیبراهیم عەبدوڵڵا، بەهۆی تاوانبارکردنی بە تۆمەتی کوشتنی دیپلۆماتێکی ئیسرائیلی بە ناوی یاکۆڤ بارسیمانتۆڤ و دیپلۆماتێکی ئەمریکی بە ناوی چارلس ڕۆبێرت ڕەی لە ساڵی 1982 لە پاریس. ئەو لە ساڵی 1984 دەستگیر کرا و ساڵی 1987 بە بەندکردنی هەتاهەتایی سزا درابوو. 

زانیاریی زیاتر: جۆرج عەبدوڵڵا، تەمەن 74 ساڵ، یەکێکە لە کۆنترین زیندانیەکانی فەرەنسا. هەرچەندە دەبوو ساڵی 1999 ئازاد بکرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی ئەمریکاوە ئازاد نەکرا.

ئەمەش بزانە: دوای ئازادکردنی لە زیندان، بەپێی بڕیاری دادگا لە ڕێگەی فڕۆکەوە بۆ لوبنان نێردرایەوە.

باکگراوند: جۆرج دامەزرێنەری 'کۆمەڵە چەکدارییە شۆڕشگێڕییەکانی لوبنان'ـە لە ساڵی 1979 کە گرووپێکی چەکداری مارکسی-لینینی بوو. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ