لە سلێمانی تۆمەتبارێک لەسەر کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتیان دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی شاری سلێمانی. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی کەسێکی تر، مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی پارێزگای سلێمانی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک دروست دەبێت، بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک بە چەقۆ دەکوژرێت و کەسێکیش بریندار دەبێت، پۆلیس لێکۆلینەوەی لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکرد و تۆمەتبارەکەی دەستگیر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2025-07-25، هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامدرا، کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراو بریندارەکەش بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەنرایە نەخۆشخانە، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی (ئـ، ن، م) لەدایکبووی 2004 دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
28ەمین فێستیڤاڵی شەڕەقوڕ لە کۆریای باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووبارێکی گەورەی ناسریە دەبێتە گۆماو